مەندەلاوی جەخت لەهەوڵی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-03-2023, 11:52
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی هەوڵەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن.
    مەندەلاوی لەبەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی و بەرەکەت لە خێزانی پەروەردە دەكەم بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستاوە و ئێمەش لە ڕیزی پێزانین و ڕێزدا دەوەستین بۆ ئەو کەسانەی ئەرک و قوربانیدان و هەوڵ و کۆششەکانیان بووە هۆی گەشانەوەی شارستانییەت و پێشکەوتنی زانست و کۆمەڵگاکان.
    ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ جیهان وەک گەنجینەیەک مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدا دەکات کە دەتوانرێت بە باشترین ئەنجامەوە بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگاکان و یەکێک لەگرنگترین ئامرازەکانی وەبەرهێنانی مرۆڤیش مامۆستایە وەک بناغەیەکی ئەم کارە مەزنە، هەروەك ئاماژەی بە هەوڵی دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان كرد بۆ پشتیوانیکردن لەکەرتی پەروەردەیی و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و پرۆسەی زانستی وڵاتەکەمان. 
    رونیشیكردەوە: پێویستە پشتیوانی لەتوێژی مامۆستایان بکرێت، بۆ ڕۆڵی گەورەیان لەپیشەسازی مرۆیی و بنیاتنانی نیشتمانیداو داوایکرد کەحکومەت گرنگییەکی زۆر بەکەرتی پەروەردەیی بدات و پلانی پتەو دابڕێژێت بۆ باشترکردنیرەوشی پەروەردە.