سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان پرسە هاوبەشەکان تاووتوێدەکەن

ناوخۆ
  • 28-02-2023, 10:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی د. نبیل جاسم لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان علی موئەییەد ژمارەیەک پرسی هاوبەشیان تاووتوێکرد.
    بەیاننامەی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان علی موئەییەد لەگەڵ سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆرنبیل جاسم چەند پرسێکی هاوبەشیان تاووتوێکرد بۆ پتەوکردنی هاوکاری و کاری هاوبەشی نێوانیان.
    وتیشی کە باس لە گرنگی ڕۆڵی دەستەی ڕاگەیاندن و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی  کرا لە بواری پاڵپشتکردنی  دام ودەزگاکانی حکومەت و چالاکیە میللیەکان هەمەچەشنەکان.