ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ ڕێکخراوی ئیکاو سەلامەتی ئاسمانی و ئاسایشی فڕۆکەوانی تاوتوێ دەکات

سیاسی
  • 27-02-2023, 11:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فائق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی-ئیکاو بۆ سەلامەتی ئاسمانی و ئاسایشی فڕۆکەوانی کۆبویەوە .
     لە بەیاننامەیەکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"ئەمڕۆ "فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لەوەفدێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق بە سەرۆکایەتی "عیماد عەبدولڕەزاق ئەسەدی" و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی "ئیکاو " بە سەرۆکایەتی سکرتێری گشتی "خوان کارلۆس سالازار" کرد .
    بەیاننامەکە ئاماژ بەوەشدەکات کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە گرنگترین پلان و کارەکانی دەستەکەکرا، بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ( ICAO)، سەبارەت بە سەلامەتی ئاسمانی، ئاسایشی فڕۆکەوانی و گواستنەوەی ئاسمانی، کە واقیعی کارەکانی باشتر دەکات. 
     سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی دووپاتی کردەوە کە "هەوڵی گەورە دراوە، بۆ ڕێکارەکانی وردبینی ئەمنی تیمی نێودەوڵەتی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، و پرۆگرامی USAP-CMA، بەو پێیەی ئەمە یەکەم دەستکەوتە لە ساڵی 1990 وە لە مێژووی کارەکانی دەسەڵاتەکە. 
     لەو روانگەیەشەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەو ڕۆڵە گرنگە کرد کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەیگێڕێت لەڕێگەی کارکردن بۆ پەرەپێدانی ئەدای خۆی لە خزمەتکردنی گەشتیاران و لەڕێگەی پێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەوانی.