دەسەڵاتی فڕۆكەوانی: دەستپێكردنی وردبینی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی فڕۆكەوانی لە عێراق

ناوخۆ
  • 5-02-2023, 14:38
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق دەستپێكردنی وردبینی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی فڕۆكەوانی لە عێراق ڕاگەیاند.
    عیماد عەبدولڕەزاق ئەسەدی سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ دڵخۆشین بە هەوڵە هاوبەشەكانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە فڕۆكەوانی مەدەنی لە وڵاتدا بەمەبەستی تێپەڕاندنی پرۆسەی وردبینی ئاسایشی نێودەوڵەتی USAP-CMA، و لە ڕێگەی تیمی وردبینی نێودەوڵەتی ICAO ئەمە ئامانجی پابەندبوونی عێراقە بە جێبەجێكردنی هەموو ستاندارد و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە ئاسایش و ئاسانكارییەكانی فڕۆكەوانی مەدەنی لە وڵاتەكەدا.
    ئەسەدی جەختی لەوەشكردەوە : ئەو وردبینییە ئەمنییە دەبێتە خاڵی دەستپێك بۆ ئایندەیەكی ئومێدبەخش بۆ فڕۆكەوانی دوای جێبەجێكردنی سەرجەم ڕاسپاردەكان و تێبینییەكان، بەهۆی كاریگەرییە گەورەكەی لە ڕاكێشانی لێشاوی دەرەكی بۆ ناو وڵات و بەم شێوەیەش واقیعی گەشەسەندنی ئابووری لەعێراق بەرز دەكاتەوە.
     لە درێژەی بەیاننامەكە وتی: دەستی بە وردبینی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی فڕۆكەوانی دەستیپێكرد، بە ئامادەبوونی تیمی وردبینی نێودەوڵەتی - ICAO، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق و تیمی وردبینی ئەمنی لە بەشی ئاسایشی فڕۆكەوانی مەدەنی.