سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی هاوكاریی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنز و سوودوەرگرتن لە شارەزایی دەكاتەوە

سیاسی
  • 18-02-2023, 19:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای سیمێنزی ئەڵمانی بۆ وزە لەمیونشین كۆبووەوە، و تەئكیدی لەسەر گرنگی هاوكاریی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنز و سوودوەرگرتن لە شارەزایی كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەچوارچێوەی بەرنامەكەیدا لەپەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی میونشین، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەشوێنی مانەوەی خۆی لەشاری میونشینی ئەڵمانی، پێشوازی لەكرستیان برۆخ سەرۆكی جێبەكاری كۆمپانیای سیمێنز ئەڵمانی بۆ وزە كرد. 
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر جێبەجێكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتن كەلەنێوان وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای سیمێنز لەمانگی كانوونی دووەمی رابردوو واژۆكراوە، كەئامانجی دانانی پلانێكی تەواوكارە بۆ سیستەمی كارەبا لەعێراق بەرێگای دروستكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی نوێ و كارەكانی نوژەنكردنەوە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن. 
     هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەگرنگی هاوكاری عێراق لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنز بۆ وزە و سوودوەگرتن لەشارەزایە كەلەكەبووەكانی لەبواری كەرتی كارەبا كرد، و جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا ئەنجامدانی گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیا جیهانیەكانی تایبەتمەند بەبواری پێشخستنی سیستەمی كارەبای داناوە، بۆ ئەوەی هاوكار بێت بۆ كردنەوەی ئاسۆیی نوێ بۆ عێراق، و حكومەت ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكاریە پێویستیەكان بەمەبەستی سەرخستنی كارەكان.