فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا پووچەڵكردنەوەی پیلانێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی سەردانكەرانی ئیمام كازم (س . خ) راگەیاند

ئەمنی
  • 16-02-2023, 15:20
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ڕایگەیاند، پلانێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی سەردانكەرانی ئیمام كازم (س . خ) پووچەڵكرایەوە، ئاماژەی بەوەدا كە مەفرەزێكی سێ تیرۆریست كە یەكێكیان پشتێنی تەقینەوەی لەبەردا بووە، لە تارمیە كوژراون.
    سەلیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشوەختانەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە قەزای تارمیە لە باكووری بەغدا ئەنجامدراون، بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی چەتە تیرۆریستەكانی داعش، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و لیوای كۆماندۆ توانی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی چەتەكانی داعش بكوژێت كە لە 3 تیرۆریست پێكهاتبوون، یەكێكیان پشتێنی مێنرێژكراوەی لەبەردا بوو".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە مەبەستیان بووە سەردانكەرانی ئیمان كازم (س .خ)  بكەنە ئامانج"، ئاماژەی بەوەشكرد، "یەكەكان هێشتا لەناو باخەكانی ناوچەكە بەدوای پاشماوەی تیرۆرستان دەگەڕێن".