هاتوچۆ ئەو شۆفێرەی پشتێنی سەلامەتی نەبەستێ بە غەرامەی ٥٠ هەزار دیناری غەرامە دەكرێت

ناوخۆ
  • 10-05-2022, 18:47
  • +A -A

    بەغدا -INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ئاشكرایكرد، لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە رێكارەكانی بەكارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی بۆ شۆفێر و سەرنشینان توند دەكرێنەوە و هەر شۆفێرێكیش پابەند نەبێت بەبڕی 50.000  دینار غەرامە دەكرێت.
    لە راگەیەندراوێكی هاتوچۆی گشتدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە: لەسەر فەرمانی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ و مەیدانی لەلایەن لیوا تاریق ئیسماعیل حسێن بەڕێوبەری گشتی هاتوچۆ، بەڕێوبەرایەتیەكانی هاتوچۆ لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە ڕێكارەكانی بەكارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی توند دەكاتەوە.
    هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بە پشت بەستن بە ماددەی (25/سێیەم/ه) لەیاسای هاتوچۆ ژمارە 8ی ساڵی 2019، بەبڕی 50.000 (پەنجا هەزار) دینار شۆفێری سەرپێچیكار سزادەدرێت.
    ئاماژە بەوەیش كراوە شۆفێر و سەرنشینەكەی تەنیشتی لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ئەگەر پشتێنی سەلامەتیان نەبەستبێت یاخود منداڵی تەمەن 8 (هەشت) ساڵ ئەگەر لە تەنیشتی شۆفێر بێت و پشتێنی سەلامەتی بەكارنەهێنابێت، سزای هاتوچۆ دەیانگرێتەوە و لەشۆفێری ئۆتۆمبێلیش غەرامەكە وەردەگیرێت.