سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان

سیاسی
  • 31-01-2023, 16:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال رشید جەختی کردەوەلە گرنگی کۆتایهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازی کرد لەپەرلەمانتار و ئەمینداری حزبی جەماوەری نیشتیمانی احمد جبوری و شاندی یاوەری.
    لەمیانەی دیدارێکدا باس لە پێشهاتە سیاسی و ئابووریەکان کرا و جەختیش کرایەوەسەرن کۆتاییهێنان بە پێشڤەبردنی سیستەمی دیموکراسی لەوڵات.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختی کردەوەسەر یەکخستنی ڕیزەکان لەنێوان لایەنەکان و کارکردن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان ،هەروەها تەواوکردنی پڕۆژەکان وئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دابینکردنی خزمەتگوزاری ،ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆکایەتی کۆمار هەموو پاڵپشتیەک پێشکەش بەم پڕۆسەیە دەکات.
    هەروەها سەرۆک کۆمار هیوای خواست کە ژێرخانی ئابووری تەواوبکرێت لەشنگال و ئامادەییشی نیشان دا بۆ سەردانیکردنی ناوچەکە وبۆ شەنگال ، وتیشی ئاوارەکان ژیانێکی سەخت بەسەردەبەن و پێویستە ژیانێکی شایستەیان لەناوچەکانیان بۆدابین بکرێت.
    لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی شاندەکە شڕۆڤەیەکیان پێشکەش کرد دەربارەی بارودۆخی شنگال و ڕەوشی خزمەتگوزاریەکان.