یاریگای مینا بەڕووی جەماوەردا كرایەوە و دەیان شاشە لە گۆڕەپانە گشتییەكانی بەسرە دانران

وەرزش
  • 19-01-2023, 13:58
  • +A -A

    بەسرە - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاندەرانی یاری كۆتایی جامی كەنداو ٢٥ دەستیان كرد بە كشانەوە لە شەقامەكانی بەرەو شاری وەرزشی، دوای ئەوەی یاریگای مینا بەڕوویاندا كرایەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "یاریگای مینا بەڕووی جەماوەردا كرایەوە بۆ ئەوەی لەسەر شاشەكان سەیری یاریی كۆتایی جامی كەنداو بیست و پێنجەم بكەن".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دەیان شاشە لە گۆڕەپانە گشتیەكانی پارێزگای بەسرە دانران، بۆ ئەوەی هاندەران بتوانن سەیری یارییەكە بكەن".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، جەماوەر دەستیكردووە بە كشانەوە لە شەقامەكانی بەرەو شاری وەرزشی.