دەسگیرکردنی 36 تاوانبار لەپارێزگای بابل

ئەمنی
  • 3-01-2023, 20:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەی پۆلیس لەشاری بابل ئەمڕۆ ڕوژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 36 تۆمەتباری بەتۆمەتی هەمەجۆردەسگیرکردووە.
    فەرماندەیی پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابووردوو 36 تۆمەتبار دەسگیرکران بە چەندتۆمەتێک وەکو کوشتن و دزی و ساختەکردن ، وتیشی کە چەند چالاکیەکی ئەمنی لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە ئەنجام دران لەزۆربەی کەرتەکانی پارێزگاکە و دەرەنجام بەپێی یاسا دەسگیرکران.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم چالاکیە ئەمنیانە لەمیانەی چڕکردنەوەی کۆششەکان دێت بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ وبەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە لیوا خالدترکی جهادشمری بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی دەسگیرکردن.