سودانی جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەتی نیشتمانی دەکاتەوە

سیاسی
  • 26-12-2022, 18:46
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگی هاوکاری وهاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتی نیشتمانی کردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتوە"محەممەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیران کارگەکانی کۆمپانیای بۆریی نەرجسی لە پارێزگای بەسرا ی بەسەرکردەوە، و ئاشنا بوو بە کارەکانی کارگەکە کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی کەرتی تایبەت لە پارێزگاکە.
    بەپێی بەیاننامەکە "سودانی " ئاماژەی بە گرنگی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەتی نیشتمانی کرد ،بەئامانجی ئەوەی کە هەلی کار دەڕەخسێنێت و هەلی وەبەرهێنانی زیاتر بۆ ئابووری دەڕەخسێنێت.