سودانی کردنەوەی 64 قوتابخانە لە سەرتاسەری بەسرە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 26-12-2022, 15:28
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" محەممەد شەیاع سودانی،سەرۆک وەزیرانی عێراق،کردنەوەی 64 قوتابخانەی لە سەرتاسەری پارێزگای بەسرا ڕاگەیاند.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق قوتابخانەی سەرەتایی زێڕی ڕەشی بۆ کچان لە پارێزگای بەسرە کردەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە لەگەڵ کردنەوەی ئەو قوتابخانە ،"64"باڵەخانەی خوێندن لە سەرتاسەری پارێزگاکە کرانەوە، کە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک بەرپرس ، ئامادەی مەراسیمی کردنەوەکە بوون.
     بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە "ئەو64 قوتابخانەیە بەسەر ناوچە جیاوازەکانی بەسرەدا دابەشکراون، و پشکی سەنتەری پارێزگا ١٨ قوتابخانە بووە،و ٢٥ قوتابخانەی تریش بۆ باکوری بەسرا و ١٢ قوتابخانە بۆ قەزای زوبەیر لە ڕۆژئاوای بەسرا ، و ٦ قوتابخانەش بۆ ڕۆژهەڵاتی قەزای شەتولعەرەب ، و ٣ قوتابخانەش پشکی قەزای ئەبی خەسیب بوو لە باشووری بەسرا ، کە تەواوی قوتابخانەکان لەیەک کاتدا کرانەوە. 
     بەپێ بەیاننامەکە لە میانی مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەکاندا"سودانی" "پەرۆشی حکومەتی بۆ پێدانی گرنگی بە مەلەفی پەروەردەیی، بەتایبەتی سەبارەت بە خێراکردن لە کردنەوەیببینای قوتابخانەکان کردەوە.
    بەیاننامەکە ڕوونیشیکردەوە کە "کردنەوەی ئەو ژمارە لە قوتابخانەکان لە پارێزگاکاندا ئەمڕۆ،بە تایبەتمەندی بەرز،کۆتایی بە ئازارو نارحەتی قوتابیانی ناوچەکە هێنا.