سودانی گونگرەیەكی تدئکسی كردەوە ئاماژەی بەگەڕانەوەی عێراق كرد بۆ پێشەنگ

سیاسی
  • 24-12-2022, 15:44
  • +A -A

    بەغدا -INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کارەکانی کۆنگرەی تداکسی دووازدەیەم کەلەشاری بەغدا كردەوە.
    بەئامادەبوونی نوێنەرانی ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و چەندین کەسایەتی زانستی بەتوانای عێڕاق کە هزروبیرو پڕۆژەی کارای ئەووتۆیان پێشکەش کردووەکە خزمەت بەکۆمەڵگاو گەشەدانی دەکات
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کارەکانی کۆنگرەی تداکسی دووازدەیەم کەلەشاری بەغدا بەئامادەبوونی نوێنەرانی ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و چەندین کەسایەتی زانستی بەتوانای عێڕاق کە هزروبیرو پڕۆژەی کارای ئەووتۆیان پێشکەش کردووەکە خزمەت بەکۆمەڵگاو گەشەدانی دەکات
    هەروەها لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە تێیدا ڕایگەیاندووە پیرۆزباییتان لێدەکەم بۆ کۆنگرەکەتان کە ڕووداوێکی پێشەنگ ئامێزەو ژمارەیەک داهێنانکار و کەسانی لێهاتووی لەخۆگرتووە.هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پرشنگی ئەم کۆنگرە جۆریە نوێکاریە یاددەکەینەوە لە وەرزی دووازدەهەمینیدا لەشاری بەغدادی خۆشەویست کەتیایدا شانازی بە دەستەبژێری کۆمەڵێک داهێنەری عێڕاقی دەکەینەوە.
    لە بەشێكی تری ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ”ئێمە لەو مەترسی ئەو بەرپرسیارێتیانە تێددەگەین کە بەرەنگارمان دەبنەوە، دەستیشمان گرتووە بە تاسەو دەسپێشخەری وداهێنان وەک کۆڵەکەیەک بۆ ئەو پڕۆژەیەی کەلە بەرنامەی وەزاری وحکومیماندا خستووماننەتەڕوو”.  
    هەر بەپێی ڕاگەیندراوەكەی سودانی جەختی لەسەر كردەوە كە ”ئەوخەسڵەتەجیاکارانەی لە بەرنامەی وەزاریماندا هاتووە لەگەڵ ئامانجەکانی کۆنگرەکەتاندا دەگونجێت کەلە کۆمەڵە پڕۆژەیەکدا بەرجەستە دەبێت کەئەمانە گرنگترینیانن: 
    - ڕاگەیاندنی دەسپێشخەری پێشەنگی کە توانای سەرکردەکردن لەلای گەنجانمان بەرەوپێش دەبات.
    _ هەروەها داڕشتنی کۆمەڵە پڕۆژەیەک بۆ ڕاهێنان و بەگوڕدانی لێهاتوویی لەبواری کارگێڕی ئەکادیمی ، و دامەزراندنی سنووقی گەشەدانی عێڕاق وسنووقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا هەژارەکان و باشکردنی ژینگەی پەروەردەوفێرکاری و کارو وەبەرهێنان.
    _هەروەها بەرنامەی وەزاریمان فراوانکردنی پڕۆژەکانی چارەسەری بێکاری و ڕاهێنانی پیشەیی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی وپڕۆژەی تەندروستی بەخشینی پێشینەی ئاسان بۆ لاوان و هەڵمەتەکانی تواناسازی گەنجان لەبواری پیشەیی و لێهاتوویی و زانستی لەخۆدەگرێت.
    _چاودێری کردنی داهێنان لەلای ئێمە بەزەرورەتێکی پێوێست دادەنرێت کە لە دنەدان و جوڵاندنی تواناکانی هێزی مرۆییدابەرجەستەدەبێت، هەروەها لە بەکارهێنانی کۆششی نیشتیمانیدا بەرجەستەدەبێت بۆگەڕاندنەوەی شان وشەوکەتی عێڕاق لەڕووی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەوە، ئەویش لەسەربنەمای شایستەی مێژوویی و تواناکانی و بەرهەمە داهێنەرەکانی کەلەلایەن داهێنەران و گەنجە لێهاتووەکانیەوە پێشکەش دەکرێت.
    _ لێرەدا ئەم هەلە دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و هەموو جیهان بکەم بەبۆنەی یادەکانی سەری ساڵی زایینیەوە ، هیواخوازم کە ئەم بۆنەیە ناونیشانی داهێنان و نوێخوازی هەڵبگرێت کە ڕەنگدانەوەی بەرهەمی داهێنەرو هزرڤانەکانە کە ئەوپەڕی ئامانجەکانی ئەم کۆنگرەیە پێکدەهێنێت.