شه‌هید وبرینداربوونی 5 سه‌رباز له‌مه‌خموور 

ئەمنی
  • 22-12-2022, 11:07
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چیندراو له‌ژێر یه‌كێك له‌ئۆتۆمۆبێڵه‌كانی سوپایی عێراقی له‌قه‌زایی مه‌خموور 5 سه‌رباز شه‌هید وبرینداربوون. 

     سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" بۆمبێكی چیندراو له‌ژێر ترۆمبێڵێكی سه‌ربازی له‌جۆری هه‌مه‌ری فیرقه‌ی 14ی سوپایی عێراق له‌قه‌زایی مه‌خموور له‌پارێزگای نه‌یناوا ته‌قیته‌وه‌ وله‌ئه‌نجامیدا دوو سه‌رباز شه‌هید بووه‌ له‌گه‌ڵ برینداربوونی سێی دیكه‌.