یارالله له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌یناوا كۆبووه‌

ئەمنی
  • 18-05-2022, 12:37
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    سوپاساڵاری عێراق فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكن عه‌بدولئه‌میر یارالله ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌یناوا سازكرد.
    په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" سوپا ساڵاری سوپا فه‌ریقی یه‌كه‌می رۆكن عه‌بدولئه‌میر یارالله و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی فه‌ریق رۆكن قاسم ئه‌لمحه‌مه‌دی و جێگری سوپا ساڵاری سوپا بۆ ئه‌په‌راسیۆنه‌كان و جێگری به‌رێوبه‌ری هه‌واڵگیری سه‌ربازی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ پارێزگای نه‌یناوا.
    هه‌روه‌ها وتی" یارالله له‌ناو باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌یناوا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد و دواتر به‌ره‌و قه‌زایی ته‌له‌عفه‌ر له‌رۆژئاوای نه‌یناوا به‌رێكه‌وت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی كه‌رته‌كانی ئه‌منی له‌م ناوچه‌یه‌.