وەزیری كار مسۆگەركردنی مووچەی خانەنشینانی كرێكاران بۆ مانگی كانوونی دووەم ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-12-2022, 14:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمرۆ چوارشەممە، گرنتی مووچەی خانەنشینانی كرێكارانی بۆ مانگی كانوونی دووەم ڕاگەیاند.
    وەزارەتی كار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مسۆگەری مانگی كانوونی دووەمی 2023ی ڕاگەیاند.
    لەكاتێكدا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی كرێكاران خەلود حەیران تەئكیدیكردەوە: فەرمانگەكەیان سەرجەمی ڕێوشوێنەكانی پەیوەست مسۆگەركردنی بەدەستپێكردنی مووچەی كرێكارانی تەواوكردووە پێش كۆتایی هاتنی ساڵی دارایی و لەكاتژمێر دنوازدەی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەوە دەست پێدەكات و بەپێی21/12/2022 لەگەڵ بەخشینی  (50) هەزار دینار لە مانگێكدا تا جێبەجێكردنی یاسای نوێی خانەنشینی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.