وەزراەتی كار: موچەی كرێكارانی خانەنشین مسۆگەرە

ناوخۆ
  • 30-05-2022, 16:07
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: مووچەی كرێكارانی خانەنشینی بەغداد و پارێزگاكان بۆ مانگی حوزەیرانی 2022 مسۆگەرە.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و پاراستنی كۆمەڵایەتی كرێكاران خلود حەیران لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: فەرمانگەكە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سالار عەبدولستار هەموو ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە مووچەی خانەنشینی كرێكارەكان بە مسۆگەری  تەواوكردووە.
    ئاشكراشیكرد: ئەمڕۆ دووشەممە 30-5-2022 لە كاتژمێر 2ی پاسنیوەڕۆوە دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.