حەكیم داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكات كە شوێنپێی داوەكانی هێرشە تیرۆریستییەكەی كەركوك بگرن

سیاسی
  • 18-12-2022, 17:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی عەمار حەكیم داوای لە لایەنە ئەمنییەكان كرد كە شوێنپێی داوەكانی بەركەوتنی تیرۆریستی لە كەركوك بگرن.
    حەكیم لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دڵگرانین بە هەواڵی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك كارمەند و ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك، وەك لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێكی تەقەمەنی كە دەورییەكەی ئەوانی كردە ئامانج لەكاتێكدا ئەرك و شەرەفی خزمەتیان جێبەجێ دەكرد.
    داوای لە دەسەڵاتە ئەمنییە لێهاتووەكان كردووە كە شوێنپێی داوەكانی تاوانەكە بگرن و سزای دادپەروەرانە بەسەر تاوانباراندا بسەپێنن و بە بەدەستێكی ئاسنین لە سەری تیرۆر و پاشماوەی شانە نووستووەكانی بدەن.