ئەمشەو كۆتایی مۆندیال بۆ تەختی پادشای جیهان

وەرزش
  • 18-12-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمشەو چاوەكان لەسەر جادووگەرە خڕەكەیە بەرەو یاریگای لوسێل لە قەتەڕ كە دەبێتە دیمەنی یاری كۆتایی خولی 22ی جامی جیهانی 2022 كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەرێوەدەچێت.
    هەردووهەڵبژاردە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەكەن بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیاندا، بەو پێیەی ئەرژەنتین لە ساڵانی 1978و1986 نازناوەكەی بەدەستهێناوە، فەرەنساش لە ساڵانی 1998و2018 نازناوەكەی بەدەستهێناوە.
    ئەستێرە ئەرژەنتینییەكە لە پێنجەمین بەشداریی مۆندیالدایە، كە لەم چاپەدا ئاستە بەرزەكانی پێشكەش كرد، دوای ئەوەی تیپەكە هاوسەنگی خۆی وەرگرتەوە دوای دۆڕاندنی یەكەم یاری بەرامبەر سعودیە، هەروەها جولیان ئەلڤارێز كە 4 گۆڵی تۆماركرد، شانبەشانی میسی دەركەوت.
    پێدەچێت ئەم یارییە كۆتاییە دوا هەلی میسی بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ دیێگۆ مارادۆنای هاونیشتیمانی كۆچكردووی خۆیدا بگونجێت، كە سەركردایەتی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینی كرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی لە ساڵی 1986 لە مەكسیك.
    لەلایەكی دیكەوە هەڵبژاردەی فەرەنسا لە نێو یارییەكەدا دەچێتە گومانێك كە لە توانای یاریكردنی بە باشترین كارتەكانی، بەتایبەتی بەهۆی نەخۆشی زۆرێك لە یاریزانان و ئامادەنەبوونیان لە مەشق و ڕاهێنانەكان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا.
    دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنسا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەكات ببێتە یەكەم ڕاهێنەر لە جەنگی جیهانی دووەمەوە دوو جامی جیهانی بباتەوە.
    ماوەتەوە بڵێن هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و فەرنسا ئەمشەو كاتژمێر (6) لەیاریگای لۆسێل لە قەتەر هەموو جیهان چاوەڕێ دەكات كێ دەبێتە پاڵەوانی 22ی مۆندیالی قەتەڕی 2022؟.