سودانی: شەنگال هەمیشە لە یادمان دەمێنێت و لەپێشینەی بەرنامەی وەزاریدایە

سیاسی
  • 17-12-2022, 19:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە شەنگال و ئەو كارەساتەی كە بەسەر پێكهاتەی ئێزدی عێڕاقی هات هەمیشە لە یادماندا دەمێنێت و لەپێشینەی بەرنامەی وەزاریدایە
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازیكرد لە شاندی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێگە مرۆییەكانUN\ HABITAT بەسەرۆكایەتی بەڕێوەبەری بەرنامەكە لە عێڕاق وائیل ئەلئەشهەب.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا باس لە دۆخی ئاوارە ئێزدیەكان كرا و گرنگترین ئاستەنگەكانیش تاووتوێكران كەدەبنە لەمپەر لەهەمبەر گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان. 
    رونیشیكردەوە: محەمەد شیاع سودانی پوختەیەكی لە توێژینەوەیەك وەرگرت كە بەرنامەكە ئامادەیان كردبوو كە ئاماری ئەو ئێزدیانەی لەخۆی گرتبوو كە پێشتر زەوی نیشتەجێبوونیان وەرگرتبوو كە دەگاتە 14 هەزار پارچە زەوی لەساڵی 1975 ەوە كەتائێستا بەشێوەیەكی سیستماتیك نەبووەتە موڵكیان، كە ڕژێمی ڕووخاوی پێشووتر مامەڵەكانیانی تەواو نەكردبوو.
    ئاشكراشیكرد: سودانی گرنگی ئەم ڕێكارەی خستەڕوو كە حكومەت سەرقاڵی داڕشتنی چارەسەریەكی گشتگیرو هەمیشەییە بۆ ئەم بابەتە كە لەسەروبەندی ئەوەدایە بیخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری پێویستی لەبارەوە وەربگرێت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی جەختی كردەوە لەوەی كە شەنگال و ئەو كارەساتەی كە بەسەر پێكهاتەی ئێزدی عێڕاقی هات هەمیشە لە یادماندا دەمێنێت و لەپێشینەی بەرنامەی وەزاریدایە، ئەویش لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەوانەی كە دووچاری ستەم وتیرۆر بوون. هەروەها تەئكیدیكردەوە لە سەر گرنگی لەڕادەبەدەری ئەم كێشەیە، وەك دادپەروەریەك و وەفایەك بۆ قوربانیدانی پێكهاتەی ئێزدی كە لە پابەندبوونێكی حكومەتەوە بۆ ئەو فرەجۆریە داهێنەرانەیە بەرجەستەدەبێت كە گەلی عێڕاقمان لەخۆی دەگرێت بەهەموو پێكهاتەكانیەوە.