سودانی لەگەڵ وەزیرانی پیشەسازی و وزەی ئوردنی تاوتوێ هاریكاری ئابووری كرد

سیاسی
  • 15-12-2022, 16:50
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمرۆ پێنجشەممەمحمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە شاندێكی حكومەتی ئوردن كە پێكهاتبوو لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و وەزیری وزە و سامانە كانزاییەكان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە شاندێكی حكومەتی ئوردن كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان یوسف مەحمود شەمالی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و ساڵح عەلی خەرابشە وەزیری وزە و سامانە كانزاییەكان".
    بپێی راگەیندراوەكە باسیان لە پەرەپێدانی هاریكاری نێوان عێراق و ئوردن كرد لە بوارەكانی پیشەسازی و هاوبەشی ئابووری، هەروەها ڕێگاكانی پەرەپێدانی یەكگرتنی دوو قۆڵی بە شێوەیەك كە توانای هەردوو وڵاتی برا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانە ئابوورییە جیهانییەكان بەرز بكاتەوە و ئەوانیش كاریگەرییە ناوخۆیی و ناوچەییەكان".
    هەروەها ئەوەیش هاتووەكە كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی خالد بەتل نجم وەزیری پیشەسازی و كانزاكان بەرێوەچوو.