پیشەسازی قەبارەی یەدەگی گۆگرد لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 15:55
  • +A -A

    بەغدا - INA- مستەفا هاشمی
    ئەمڕۆ یەكشەممە رووپێوی جیۆلۆجی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان وردەكاری كارەكانی سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی پیشەسازی و ڕەوانەكردنی پڕۆژەكانی شۆڕشی كانزاكان ڕوونكردەوە، قەبارەی یەدەگی گۆگردی ڕاگەیاند.
    ئەحمەد تاریق شەهاب بەڕێوەبەری بەشی وەبەرهێنانی كانزاكان لە دەستەكە لەراگەیاندراوێك كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند : دەستەكە سەرپەرشتی رێكخستنی كاری وەبەرهێنان دەكات لە سامانی كانزاكان لە رێگەی پەیوەندییەكەی لەگەڵ دوو لایەن، ئەوانیش بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و گەشەپێدان لە وەزارەت بەپێی یاسای 20ی ساڵی 1998 و پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی، دیوەكەی تر دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان و لقەكانی لە پارێزگاكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : زۆربەی گڵ و كانزاكان بە بڕیارێكی وەزارەتی پیشەسازی وەبەرهێنانیان بۆ دەكرێت و ڕوونیشیكردەوە : كە لە كۆتایی ساڵی 2012ەوە بەشی دەرهێنانی كانزاكان سەر بە ڕووپێوی جیۆلۆجی بووە و دەستەكەمان بووە بە ناوەندی سامانی لەلایەن وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتییەكە جیاكرایەوە، لەگەڵ شوێنە پەیوەندیدارەكانی، لەنێویاندا شوێنی قومی سیلیكا، ئاسنی حەسینات و و پەیوەندی بە بەشی دەرهێنانی كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییەكانی كانگا كرد.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كاتێك وەبەرهێنەرێك دێت و دەستەكەپێویستە كەرەستەی خاو و قووڵی و بڕی و درێژكردنەوە و بارودۆخی كانگاكردنی ئەو مادەیەی كە وەبەرهێنان دەكرێت دیاری بكات.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەستەكەمان سەرپەرشتی ئەم پرسە دەكات، جگە لە جێبەجێكردنی یاسای هەمواركراوی وەبەرهێنانی كانزا ژمارە 91ی ساڵی 1988 كە لە ئێستادا كاری پێدەكرێت، دواتریش وەبەرهێنەران بخەنە بەردەم تواناكانیان بۆ وەبەرهێنان بەپێی ئەو یاسایە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە دەستەكە بە تەنیا ناتوانێت وەبەرهێنانەكە لەسەر خۆی جێبەجێ بكات، چونكە پێویستمان بە میلاكات وحەفارە و بودجەی دارایی دەبێت، كە حكومەت چاودێری نەكردووە، بۆ چالاككردنی وەبەرهێنان لە سامانی كانزاكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو یەدەگی گۆگردییە كە 320 ملیۆن تەنە، بەردی گۆگردی تێدایە و پێویستی بە چارەسەری تایبەت هەیە. بۆیە گۆگردی خاو یاوەری بەردەكانە.