وەزیری نەوت لەگەڵ شاندی ئوردن تاوتوێی یاداشتنامەی نێوان هەردوو وڵاتی كرد

ئابوری
  • 15-12-2022, 16:14
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری نەوت، لەگەڵ شاندی ئوردن تاوتوێ كاراكردنی ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانەی كە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆكراون.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، كە "عبدالغانی پێشوازی لە شاندی ئوردنی كرد كە سەردانی بەغدای كردبوو، كە لەگەڵ ساڵح عەلی حەمید خەرابشە وەزیری وزە و سامانە كانزاییەكان، و یوسف مەحمود شەماڵی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی."
    هەروەها هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی كرا لە هەموو بوارەكاندا بە كەرتی نەوت و وزە و كاركردن بۆ كاراكردنی ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانەی لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ كراون".
    لە كۆبوونەوەكەدا زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا و ژمارەیەك بەرپرس لە وەزارەتی نەوت و كارەبا ئامادەی بوون.