INA بڕگەکانی کارنامەی حکومەت کە لە دانیشتنی ئەمرۆ دەنگی لەسەر دراوە بڵاو دەکاتەوە

سیاسی
  • 12-12-2022, 21:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گرنگترین بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت کە لە دانیشتنی ئەمرۆ دەنگی لەسەر درا بڵاودەکاتەوە .
     سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"گرنگترین بڕگەکانی بەرنامەکە کە لە دانیشتنی ئەمرۆدا دەنگیان لەسەر درا، بریتی بوو لە دابەشکردنی 500 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە قەرزی درێژ خایەن، و دروستکردنی شاری نوێی نیشتەجێبوون بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانەوە ،هەروەها کردنەوەی شەش نەخۆشخانەی گەورە لە پارێزگاکانی (بابل و نەجەف و زیقار و کەربەلا و میسان و بەسرا و تکریت).
    ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد"بەرنامەکەی حکومەت کە دەنگی لەسەردراوە ، تەواوکردنی نەخۆشخانە دواکەوتووەکانی بەسرای 400 قەرەوێڵە و میسانی 400 قەرەوێڵە و ئەنباری 200 قەرەوێڵەو دروستکردنی 2 هەزار بۆ 5 هەزار قوتابخانە، لە چوارچێوەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە لەخۆدەگرێت. 
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەو سەرچاوەیە وتیشی"ئەو بڕگانەی دەنگی لەسەر دراون 
    بریتین لە دەستپێکردنی بەپەلەی پڕۆژەیەکی گشتگیر بۆ لابردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا ، کە دروستکردنی تونێل و ئۆڤەر پاس و پرد و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان لەخۆدەگرێت، هەروەها دەنگدان لەسەر مۆڵەتدان بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی پەیوەندییەکان ،کە ئەرکی باشترکردنی خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی نرخەکانی دەگرێتە ئەستۆ.
    هەروەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێدا " کە "بەرنامەکەی حکومەت ، پەیوەندی بە باشترکردن و بەرزکردنەوەی کوالیتی کەلوپەلەکانی سەبەتەی خۆراکیشەوە هەیە، هەروەها زیادکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی کە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و زیادکردنی ڕێژەی هاوکارییەکان، ئەمە جگە لە زیادکردنی قەرز بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکان بە زیادکردنی سەرمایەی سندوقەکە چوار هێندە زیاترە لە بڕە پارەی ئێستای سندوقەکە. 
     ئەو سەرچاوە حکومیە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەو بڕگانەی بەرنامەی حکومەت دەنگی لەسەر داوە ، زیادکردنی ژمارەی دامەزراوانی فول تایمە بۆ چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان .
    ئەو سەرچاوە وتیشی " لە دانیشتنەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ، ئاماژە بە جێبەجێکردنی هەڵمەتێکی گەورە و بەپە کراوە بۆ پاراستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ، بە تەواوکردنی وێستگەی نوێ،و دانانی وێستگەی مۆبایل و تەواوکردنی پڕۆژەکانی وزەی خۆر.