كازمی دووپاتیكردەوە كە ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆژەی دروستكردنی هەزار قوتابخانە تێپەڕێنراوە

سیاسی
  • 18-06-2022, 17:57
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی هەزار قوتابخانە لە سەرتاسەری عێراق پشتڕاستكردەوە.
    كازمی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا هاتووە ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ بە هاوكاری خودا بەردی بناغەمان دانا بۆ پرۆژەیەك بۆ دروستكردنی ( یەك هەزار) قوتابخانە لە سەرتاسەری عێراق، دوای تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگ و ڕێكارەكان بۆ دانانئ پرۆژە بە كردەوە، بە مەبەستی پشتگیریكردنی ژێرخانی پەروەردە و كاركردن بۆ پێشخستنی گشتگیر بۆ عێراقی خۆشەویستمان.
    ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە بنیاتنانی نیشتمان پێویستی بە سەبر و كات هەیە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەی هەزار قوتابخانە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چین و بەپێی كاتە دیاریكراوەكان تەواو دەبێت.
    پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پشتڕاستی كردبووەوە كە بنیاتنانی نیشتمان پێویستی بە سەبر و كات هەیە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پرۆژەی 1000 قوتابخانە لە چوارچێوەی رێككەوتنی عێراق و چین و بەپێی كاتی دیاریكراو تەواو دەبێت.
    كازمی لە میانی ئاهەنگی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی هەزار قوتابخانەی نمونەیی لە سەرتاسەری عێراق رایگەیاند و بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: من خۆشحاڵم كە لە نێوانتان و لەگەڵتانم لەم ئاهەنگەدا، و دەست دەكەم بە دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەك دروستكردنی هەزار قوتابخانە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پرۆژە ستراتیژییە گرنگە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگا و گەشەپێدانی نەوەكانمان بەرەو بنیاتنانی سەركردە بۆ خزمەتكردنی عێراق لە داهاتوودا و ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت شانازی بە مێژوو و میراتی باوباپیرانمانەوە بكەین، هەروەها دەبێت ئاگادار بین كە پەروەردە و زانست بەشێكی سەرەكین بۆ پێشكەوتنی هەر كۆمەڵگایەك، بەڵام بەداخەوە لە ساڵی 2003ەوە هیچ گرنگی بە پەروەردە نەدرابوو و جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراق و چین جێبەجێ دەكرێت، كە زۆرێك پێشتر پرسیاریان لە جددی نەبوونی حكومەت كردووە لە جێبەجێكردنیدا.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەمڕۆ بەردی بناغە دادەنێین بۆ جێبەجێكردنی ئەم ڕێكەوتنە بەمەبەستی ناردنی پەیامێك كە پەروەردە زۆر گرنگە لە ژیانی كۆمەڵگاكەمان و پێداویستییەكانی منداڵەكانمان، جەختیشیكردەوە پێویستە ئێمە كار بكەین لەسەر گرنگیدان بە پەروەردە، نەك تەنها لە بنیاتنانی قوتابخانەكان، بەڵكو لە گۆڕین و پەرەپێدانی مەنهەجی پەروەردەیی و ئەمەش نەك تەنها بەرپرسیارێتی حكومەت نییە، بەڵكو لە ئەستۆی حكومەت و سەرۆك وەزیران و كەرتە پەیوەندیدارەكان و كۆمەڵگا و پسپۆڕاندایە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەبێت بەدوای ئەو پسپۆڕانەدا بگەڕێین و پاڵپشتییان بكەین بۆ ئەوەی بەشداری لە بنیاتنانی عێراقدا بكەن و ڕوونیشیكردەوە كە پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی 1000 قوتابخانە، هەروەها سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكە دەكەین و.كاركردن لە چوارچێوەی خشتەی كاتی بۆ جێبەجێكردنیدا.
    كازی سوپاسی كەسانی بەرپرس و لیژنەی باڵای دروستكردنی قوتابخانەكانی كرد بۆ ئەم پڕۆژەیە، كە شەو و ڕۆژ كاریان كردووە بۆ جێبەجێكردنی،ئاماژەی بەوەشكردووە دەبێت هەڵبژاردنی خۆمان بكەین لەنێوان بنیاتنانی نیشتمان یان تەمبەڵبوون. بیناسازی پێویستی بە سەبر و كات هەیە، رووخاندنیش ئاسانە و دەتوانرێت لە ماوەیەكی كورتدا لەناوببرێت،لە كۆتاییدا دەڵێت: ئەمڕۆ خستنەگەڕی ئەم پڕۆژەیە ڕادەگەیەنم و لە پێناو عێراق و عێراقییەكان بەردی بناغەی بۆ دادەنێم.