دادگای تاوانەكانی واست سزای لەسێدارەدانی بۆ مەترسیدارترین تاوانباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەركرد

ناوخۆ
  • 23-11-2022, 15:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دادگای تاوانەكانی واست ئەمرۆ چوارشەممە، سزای لەسێدارەدانی دەركرد دژی یەكێك لە مەترسیدارترین تاوانبارەكانی بازرگانی گەورەی ماددە هۆشبەرەكان بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تاوانبارەكە بە نزیكەی (13) كیلۆگرام كریستاڵ و مادەی هۆشبەر لە قەزای ئەلحەی دەستگیركراو."
    ئەوەشی وت: تاوانبارەكە لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی تر دەڕۆیشت بە ناسنامەیەكی ساختەو ناوێكی خوازراوە، ئاماژەی بەوەشدا: حوكمەكە بەپێی بڕگەكانی مادەی 28 / من لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەری دەروونی ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەركراوە و بەپێی بڕگەی بەشداری مادەی 47 و 48 و 49 لەیاسای سزادان.