سودانی جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و بەرنامەكانی پەرەپێدانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەكاتەوە

سیاسی
  • 8-12-2022, 12:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و بەرنامەكانی پەرەپێدانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران پێشوازی لە شاندی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كرد بە سەرۆكایەتی غازی شبێیكات نوێنەری نیشتەجێی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق ".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پاڵپشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كردووە بۆ هەوڵەكانی چاكسازیی ئابووری كە لەلایەن حكومەتەوە گرتویەتیەبەر"، هەروەها "هاوكاری لەبواری چاكسازی و پەرەپێدانی سیستەمی بانكی عێراق، و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی".
    سودانی لەمیانی دیدارەكەدا جەختی لەوە كردەوە، "گرنگی بەرزكردنەوەی لایەنەكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و بەرنامەكانی پەرەپێدانی سندوقەكە، و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی بەهێزكردنی ئابووری عێراق".