16 تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و كەلوپەلی كۆن و تاوانی دراوی ساختە دەستگیركران

ئەمنی
  • 27-11-2022, 13:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 16تۆمەتباری بە تاوانی جۆراوجۆر لە 3 پارێزگا ڕاگەیاند.
    راگەیاندراوێكی دەزگاکەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانیان توانیان 16 تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان، كەلوپەلی دێرین، دراوی ساختە و ئۆتۆمبێلی نایاسایی لە ناوچە جیاوازەكان دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەڕێگەی چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و بە پشتبەستن بە زانیارییە پێشوەختە وردەكان، مەفرەزەكانی دەزگاكە لە شاری نەجەف ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتییان(6) تۆمەتبار بە تاوانی ئاشكرا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : یەكێك لە تۆمەتبارەكان بە تەقاندنی دەمانچەیەك بەرەنگاری هێزە ئەمنییەكان بووەتەوە لەكاتێكدا لە شەقامێكی پارێزگاكەدا بەدوایدا دەگەڕان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : مەفرەزەكانی دەزگاكە كە لە پارێزگاری كەربەلا كاردەكەن توانیان 3 تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە كەلوپەلی دێرین و هەڵگرتنی 4 شوێنەوار دەستگیر بكەن، جگە لە دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بە بازرگانیكردن بە دراوی ساختە و هەڵگرتنی (98 جۆری كاغەزی 50 دۆلاری) و پارەی ساختەی عێراقی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیان دەست بەسەر ژمارەیەك گەراجی ساختە لە ناو بەندەری سەفوان لە پارێزگای بەسڕەدا بگرن، ئاماژەی بەوەشكرد ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی (6) كەس كە بەكاریاندەهێنن بۆ گۆڕینی ئۆتۆمبێل بەپێچەوانەی كۆنترۆڵەكان.