سودانی رێنمایی دەدات لە خێراکردن و جێبەجێکردنی بەندەری فاو و کەناڵی وشکانی

سیاسی
  • 5-12-2022, 13:33
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەئکیدی لەخێراکردن لە جێبەجێکردنی بەندەری فاو و پڕۆژە و کەناڵی وەشکانی کردەوە .
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایدا هاتوە "سودانی " سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە بەدواداچوون و پێشکەوتنی کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو کرد، کە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنین و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەرێوەچوو. 
     لە میانی کۆبونەوەکەدا "سودانی " گوێی لە وردەکارییەکانی کارەکانی بیناسازی و جێبەجێکردن و ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکە گرت ، هەروەک لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی کارەکانی لایەن کۆمپانیاکانی جێبەجێکردن ، و ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە تەواوکردنی کارەکە و کە بەو هۆیەوە قۆناغەکانی کارکردن وەستاون کۆڵیەوە. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە وردەکاری کارەکانی بواری بەستنەوەی بەندەرەکە بە ڕێگاوبان و هێڵی ئاسنی نیشتمانی کرا، هەروەها باس لە دابینکردنی پێداویستی وزە و خزمەتگوزاری و پاڵپشتی بۆ پڕۆژەی بەندەرەکە کرا.
     سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لە گرینگی "بەندەری گەورەی فاو کە نوێنەرایەتی پڕۆژەیەکە بە قەبارەی عێراق و خواستەکانی خەڵکەکەی لەبواری ئابوورییدا کە پێویستە ببێتە سەرچاوەیەکی گرینگی ئابوری بۆ خەڵکەکەی .