سودانی داوایكرد رێكاری خێرا بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوای سامەرا ئەنجامبدرێت

سیاسی
  • 3-12-2022, 13:24
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ شەممە، داوایكرد رێكاری خێرا بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوای قەزای سامەرا لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامبدرێت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی سەرۆك و بەرێوبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزاری و كەرتەكانی تری قەزایی سامەرایی كرد، لەدوای ئەمڕۆ بەیانی رۆژی شەممە لەچوار چێوەی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای سەڵاحەددین گەیشتە قەزایی سامەرا بەمەبەستی چاودێریكردنی رەوشی خزمەتگوزاری و ئەمنی ئەم پارێزگایە.
    ئاشكراشیكرد: لەو كۆبوونەوەیەدا بەشێوەیەكی فراوان رەوشی خزمەتگوزاری و چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆژەكانی ژێرخان و خزمەتگوزاری لەسامەرا، هەروەها ئەو كێشە و تەگەرانەی دەكەون پێش پێشكێش كردنی خزمەتگوزاریەكان بەهاوڵاتیان و دابینیكردنی پێداویستییەكانیان بۆ بەڕێزیان خستەروو.
     رونیشیكردەوە: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوەكردەوە كەبەمەستی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سەڵاحەددین لەپێناو ئەوەیە بەشێوەی فراوان و لەنزیكەوە ئاگاداری رەوشی گشتی بێت، و روونیكردەوە كە رەوشی خزمەتكاری لەهەموو پارێزگاكان پێویستی بەپێداچوونەوەی تەواوی هەیە لەگەڵ دانانی پلانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە  سودانی دووپاتیكردەوە كەپێویستە پلانەكانی حكومەتە خۆجێییەكان لەهەموو پارێزگەكان داكۆكی لەسەر پرۆژەكانی ژێرخان بكەنەوە كەبەدیزاینەرێكی راست و دروست دەزانین بۆ هەموو پرۆژەكانی بەدوای ئەوانەوە‌ جێبەجێدەكرێن، چونكە لەسەرووی كارە لەپێشینەكانی بەرنامەی ویزاری لەچوار چێوەی خزمەتگوزاریەكانمان داناوە.
    راشیگەیاند: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران داوایكرد رێكاری خێرا بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكانی پێش جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوای قەزای سامەرا ئەنجام بدرێت، و ماددەی كیمیاش بەسەر هەموو جووتیارانی سامەرا و پارێزگای سەڵاحەددین دابەش بكرێت.