سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر یەکلاکردنەوەی کێشەی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەیان

سیاسی
  • 29-11-2022, 15:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید جەختیکردەوەلە کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لەعێڕاق مارک برایسۆن ڕیچاردسون.
    وتیشی کە لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان کرا لەپێناو دابینکردنی بەرژەوەندیەکانی هەردوولا.
    سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی هاوکاریەکان کردەوە بۆ نەهێشتنی تیرۆر لەهەردوو ڕووی هزری و ئەمنیەوە.
    لەهەمانکاتیشدا جەختیکردەوەسەر هاوکاریکردنی عێڕاق لەڕووی نێودەوڵەتیەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی بەریتانیا جەختیکردەوەلەوەی کە وڵاتەکەی گرنگیدەدات بە پەڕەپێدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ عێڕاقدا ، وتیشی کە نەتەوەیەکگرتووەکان و بەریتانیا پاڵپشتی سەرجەم هەنگاوەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەکەن.