سەرۆک کۆمارو سەرۆکی هەرێم جەخت دەکەنەوە لەسەر گفتوگۆکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدادو هەولێر

سیاسی
  • 22-11-2022, 16:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید و سەرۆکی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەلە گرنگی هەماهەنگی هەموولایەک بۆ پارێزگاریکردن لەسەقامگیری وڵات .
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار عبداللتیف ڕشید ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و شاندی یاوەری ئاماژەشی بەوەکرد کەلەدیدارێکدا باس لە کێشەی ئاوارەکان و دابینکرنی هاوکاری زیاتر بۆیان کرا.
    هەروەها سەرۆکایەتی کۆمار لەودیدارەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی سیاسی و ئابووری کرا ، لەهەمانکاتیشدا باس لە هەنگاوەکانی حکومەت کرا بۆ باشکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان.
    هەروەها جەختکرایەوە سەر کۆششەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کەپێویستی بەهەماهەنگی زیاترهەیە.
    سەبارەت بە کێشەکانی نێوان بەغدادو هەولێریش سەرۆک کۆمارو سەرۆکی هەرێم جەختیانکردەوەلە پەیڕەوکردنی پڕنسیپی گفتوگۆ بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان بەپێی دەستووری عێڕاق.