حەکیم خواستی عێراقی بۆ کرانەوە بەڕووی وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتیدا دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 28-11-2022, 12:53
  • +A -A

     بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، پێگەی قەتەری بەرز نرخاند لە پاراستنی هەلوێستە جوان و و عەرەبیەکانی لە مۆندیالدا، هاوکات جەختی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ کرانەوە بەڕووی ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەبەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"حەکیم" لە نووسینگەکەی لە بەغدا پێشوازی لە "خالد بن حەمەد " باڵیۆزی قەتەر کرد و لەبارەی پرسە هاوبەشەکان و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و دەوڵەتی قەتەر بیروڕایان لەگەڵ یەکدا ئاڵوگۆڕ کرد.
    "حەکیم " گرینگی خستە سەر قەتەر بۆ میوانداریکردنی مۆندیال و ڕێکخستنە سەرنجڕاکێشەکەی،هەروەها هەڵوێستە بوێرانەکەی قەتەری لە پاراستنی بنەما و بەها ئینسانی و ئیسلامی و عەرەبییەکانمان بەرز نرخاند.
     "حەکیم"ویستی عێراق بۆ کرانەوە بەڕووی وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکە و نێودەوڵەتی کردەوە ،هەروەک وتی" حکومەت فاکتەری سەرکەوتنی هەیە کە بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و ناوچەییە بۆی ، هەروەها سەقامگیری ئەمنی و سەقامگیری دارایی، و پەیوەند برایانە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر کە پێویستی بە بەهێزکردن و هاوکاری هاوبەش هەیە لەگەڵیدا لە هەموو بوارەکاندا.