سودانی وەرگرتنەوەی بەشێك لە پارە دزراوەكان لە ئەمیندارێتی باجەكان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 27-11-2022, 19:48
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەرگرتنەوەی بەشێك لە پارە دزراوەكانی ئەمیندارێتی باجەكانی ڕاگەیاند.
    سودانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردو ڕایگەیاند : بەشێك لە پارە دزراوەكان لە ئەمیندارێتی باج وەرگیراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : دەستەكەپەیوەندیدارەكان توانیان وەجبەی یەكەمی زیاتر وەربگرنەوە لە 182 ملیار دینارەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنە لێكۆڵینەوەكان پێكهێنران بۆ وردبینی لەو ئامرازانەی لە ئەمیندارێتی باجەوە خەرجكراون، ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەی لێكۆڵینەوە ئاماژەی بە سەرپێچی و نەدانی قەرز كردووە بە ئاسانكاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی سندوقەكانی ئەمانەت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا لەناو دەستەی باج و لایەنە سەرپەرشتیار و بەرپرسەكانی دیكەدا ئۆرگان هەیە كە ئاسانكارییان بۆ دزینی ئەمانەتەكان كردووە جەختیشی لەوە كردەوە: ئەو لایەنانە ڕادەگەیەنین كە كارئاسانیان بۆ دزینی ئەمانەتەكان كردووە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان.
    جەختیشیكردەوە : هیچ لایەنێك بەدەر ناكەین كە تێوەگلاوە لە دزینی پارەی ئەمانەتەكان و ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەكانی لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە 114 چەك دراوە بە تۆمەتبار نور زوهێر، بە كۆی گشتی بڕی زیاتر لە یەك تریلیۆن دینارە.
    ئاماژەی بەوەشكرد:37 چێكی بە كۆی گشتی بڕی 624 ملیار دینار بۆ كۆمپانیای بادیە ئەلمەسار خەرجكردووە و ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای بادیە ئەلمەسار ناوی عەبدولمەهدی تۆفیقە و خاوەندارێتی تاوانبار عەبدولڕەحمان محەمەد ئیبراهیم.
    لە درێژەی قسەكانیدا : 66 چێك بە كۆی گشتی 982 ملیار دینار بۆ كۆمپانیای (حوت ئەحدەب) خەرج كراوە بۆ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی هەڵهاتووەكەی عەبدولمەهدی تۆفیق و خاوەن تۆمەتبارەكەی قاسم محەمەد، ئاماژەی بەوەشكرد كە 45 چەكێكی بە كۆی گشتی خەرجكردووە بڕی 607 ملیار دینار بۆ كۆمپانیای ریاح بەغدا بۆ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو عەبدولمەهدی تۆفیق بۆ خاوەن دەستگیركراوەكەی، حسێن كاوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا : پارەی خەرجكراو بڕی سێ ترلیۆن و 754 ملیار و 642 ملیۆن و 664 هەزار دینار بووە، جەختیشی لەوە كردەوە : كە رێكەوتنێك لەنێوان دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ لەگەڵ نور زوهێر كراوە بۆ دانانی كات بۆ وەرگرتنەوەی تەواوی ئەو بڕە پارەیە هەڵگرتنی تۆمەتبارەكە.
    ئاماژەی بەوەدا : كە دادوەری كارامە فەرمانی ئازادكردنی نور زوهێر بە كەفالەت دەردەكات بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕە پارەكەی تەواو ڕادەست بكات، ئاماژەی بەوەشكرد : كە گەورەترین بەش لەو بڕە پارەیەی كە نور زوهێر هەیەتی خانووبەرەیە.
    سودانی داوای لەو تۆمەتبارانە كرد كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە خۆیان و پارە دزراوەكان تەسلیم بكەن، ئێمەش لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری كاردەكەین بۆ یارمەتیدانیان بەپێی یاسا، جەختیشیكردەوە : حكومەت بەدواداچوون بۆ هەر تۆمەتبارێك دەكات و پارە دزراوەكان وەربگرنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێوەری پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەموو وڵاتان ڕادەی وەڵامدانەوەیە لە وەرگرتنەوەی پارە دزراوەكانی خەڵك.
    سودانی داوای لە بەڕێوەبەری گشتی بانكی ڕافیدەین كرد كە بڕی گەڕاندنەوەی پارەكە لە ئەمیندارێتی باج وەربگرێت.