وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەک سەبارەت بەدیارنەمانی پارەی ئەمانەت لە دەستەی گشتی باج بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 17-10-2022, 22:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی سەبارەت بەدیار نەمانی بڕە پارەیەک لە دەستەی گشتی باج بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
     لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە،وەزارەتی درایی ڕایانگەیاندووە، خۆشحاڵە کە ئەنجام و ڕێکارە یاساییەکان بۆ ڕای گشتی ڕوون بکاتەوە، لەسەر ئەو داتایانەی لەسەر بەھەدەردانی پارەی گشتی بڵاو دەکرێتەوە . 
    وەزارەت لەدرێژەی بەیاننامەکە روونیدەکاتەوە کە لە 6ی ئەیلولی 2022، وەزیری دارایی بەوەکالەت "ئیحسان عەبدولجەبار " فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی دەرکرد، بۆ دڵنیابوون لەو داتا و زانیاریانەی کە لەسەر بوونی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی لەحیساباتی باجی گشتی ھەبوە ، لیژنەکە دەستبەجێ دەستی بە کارەکانی کرد و کۆمەڵێک پێشنیاریکرد و لێکۆڵینەوە کارگێڕییەکانیش بە دەرکردنی سەرۆکی دەستەی گشتی باج وکارمەندێک کە لەگەڵیدا سزادران. 
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئەم لیژنەیە كە لەلایەن وەزارەتەوە پێكهێنراوە یەكەم نەبوو، بەڵكو دووەم لیژنە بووە، بەوپێیەی وەزیری پێشوو "عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی" فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوشێوەی دەركردبوو بۆ روونكردنەوەی راستییەكان،کە وەزیریش پێشتر فەرمانی دەركردبوو کەھیچ بڕەپارەیەک بەبێ رەزامەندی ئەو خەرج نەکرێت لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١. 
     لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی ھاتوە " مانگی ئابی 2022ەوە دەستەی دەستپاکی و دادوەرانی لێکۆڵینەوەی لە سەر هەمان پرس لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە ، بەو پێیەی بڕیاری جیاجیا دەرچووە تایبەت بە وەستاندنی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە کە وەک ئەمانەت بووە ، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی تۆمارەکان و سەرجەم بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە خەرجکردنەکە، لە بەرامبەردا کارمەندانی تۆمەتبار و ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیا و سودمەندانی خەرجکردنی ئەو پارانە لەلایەن دادگاوە وتەکانیان وەرگیراوە ، و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکان هێشتا لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەردەوامە.
     بەیاننامەکە روونکردنەوەی زیاتری داوە کە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2022، دەستەی باجی گشتی راپۆرتێکی وردی پێشکەش کردووە، لەگەڵ داتا و زانیاری پێویست بۆ دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی، و بە شێوەیەک کە پارەی گشتی بپارێزێت ، ھەروەھا دەستەی دەستپاکی فیدراڵیش کۆپییەکی ئەو زانیاریانەو ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن دەستەوە دەرچووە و پەیوەندیی بە باجی گشتی ھەیە بە پشتبەستن بە ڕێنمایی سەرۆکوەزیران، پەیوەست کراوەن کە رێوشوێنی یاسایی پێویست بگرنەبەر.لێژنەی دارایی پەرلەمان و لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە کۆپی وردی ئەم لێدوانانە پەیوەندییان پێوەکراوە و کەپێشتر داوایانکردبوە . 
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە" ئەو ڕێکارانەی سەرەوە،لێکۆڵینەوەکان بەکراوەیی دەمێننەوە ، چونکە پاراستنی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوەتەوە لە سندوقی دەستەی گشتی باج ، یەکەم ڕێگریکردن لە هەر برفیرۆدانێکی تریبپارەیەکی گشتی ، دووەم ڕوونی دەکاتەوە کە "سەرەڕای هەموو ئەم رێکارانە لە ئەرکی دۆزینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەوانەی پەیوەندییان پێوە هەیە، وەزارەتی دارایی رووبەرووی هێرشێکی نوێی سیاسی بۆتەوە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، لە ڕێگەی جۆراوجۆر بۆ لادانی بەرپرسیارێتی لە سەر تاوانبارانی ڕاستەقینە، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ئاشکرا دەکرێن، کە ئامانج لێی دروستکردنی دۆخێکی سەرلێشێواو بەرنامە بۆ داڕێژراوە.
     بەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو"ئەو زانیارییە بەڵگەدارانەی لە نوسراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتوون، هاوپێچی راپۆرتی دەسەڵاتی گشتی باج كراوە، لەسەر بنەمای بەیاننامەی فەرمی دارایی، و لەلایەن بەشە پەیوەندیدارەكانی دەستەی باج و بانكی رافیدەین بەڵگەی لەسەرە، کە ئاماژەن بۆ کەموکوڕی لە حسابی ئەمانەت بۆ باج و گومرگ کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێشوتر و ، لەگەڵ کەڵەکەبوونی ئەو بڕە پارانەی لە حیسابی بانکیدان، وە وەزارەت دەستپێشخەری کردوە بۆ دەستنیشانکردنی عەیبەکان و پێداچوونەوە بە حیساباتەکان . 
     ھەر لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی مافە گشتی و پەیڕەوکردنی ڕێکارەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک، و بەدواداچوون بۆی .
     لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش ھاتوە کە وەزارەت هاوکاری تەواوی خۆی لەگەڵ دەزگاکانی ڕێکخستن و دادوەری پەیوەندیدار دووپات دەکاتەوە،و دەستخۆشی لە ڕۆڵی ئەوان دەکات لەو کارەی کە چەند مانگێکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە و چاودێری ، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە و دەرکردنی بڕیاری گونجاو دوور لە زانیاری هەڵە و شێواندنی راستیەکان .