سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ تیرۆریستێك دەركرا كە ناوچەی مەنسوری موشەكباران كردووە

ناوخۆ
  • 16-11-2022, 10:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دادگای تاوانەكانی كەرخ ئەمڕۆ چوارشەممە سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ تیرۆریستێك دەركرد كە ناوچەی مەنسوری موشەكباران كردووە.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی كەرخ بە تۆمەتی تەقاندنی مووشەك بۆ ناوچەی مەنسور، سزای 15 ساڵ زیندانی لە دژی تۆمەتبارێكی تیرۆریست دەركرد.
    ئاشكراشیكرد: بڕیاری دژ بەتاوانبارەكە بەپێی بەندەكانی مادەی 4 / 1 و بەپێی مادەی دووەم /7 لەیاسای دژەتیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 و وەك ئاماژەیەك بۆ بەندەكانی مادەی 132 / 1 لەیاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969.