دادگا تاوانەكانی كەرخ سزای هەتاهەتایی بەسەر سێ‌ تیرۆریستی داعشدا دەسەپێنێت

ناوخۆ
  • 30-05-2022, 14:10
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دادگای تاوانەكانی كەرخ ئەمڕۆ دووشەممە، سزای هەتاهەتایی بۆ سێ تاوانباری تیرۆریستی داعش دەركرد كە بەشداری چەندین كردەوەی تاوانكارییان كردووە.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ سێ‌ تاوانبار دەركرد كە پەیوەندییان بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەبوو.
    ئاشكراشیكرد: ئەو تاوانبارانە بەشدارییان كردووە لە چەندین كردەوەی چەكداری تاوانكاری لەناو عێراقدا بە مەبەستی دروستكردنی ناسەقامگیری ئەمنی و تیرۆركردنی خەڵك و دورستكردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان. 
    رونیشیكردەوە: سزاكانی دژ بە تاوانباران لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 4/1 و بە دەلیلی ماددەی دووەم/1 و 3ی یاسای دژە تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 و دیاریكردنی مادەی 32/1 لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969 هەمواركراو.