15 باری سەرپێچ لە گومرکی باکوور دەستیان بەسەردا دەگیرێت

ناوخۆ
  • 15-11-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی گشتی گومرک ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستی بەسەر پازدە بارهەڵگری  سەرپێچدا گرتووە.
    ڕاگەیاندنی دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە بەشی پشکین و نەهێشتنی دزین لە گومرکی باکوور توانی دەست بەسەر پازدە بارهەڵگری سەرپێچدا بگرێت کە خۆراک و کەلوپەلی سیڕامیک شمەکی ناوماڵیان بارکردبوو کە بەدەربوون لەڕانماییەکان، جەختیشی کردەوەلەوەی کە ڕێکاری یاسایی سەبارەت بەم بابەتە وەردەگیرێت.