وەزارەتی خوێندنی باڵا تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی درێژدەکاتەوە بۆ زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان

ناوخۆ
  • 14-11-2022, 13:36
  • +A -A

    بەغداد/INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ، درێژکردنەوەی وەرگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانی ڕاگەیاند.
     وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتوە ڕایگەیاندووە"ماوەی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ  وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان درێژکراوەتەوە تا ئێوارەی پێنجشەممە کە دەکاتە ١٧/١١/٢٠٢٢
     وەزارەت دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی داواکاری و وەرگرتن و تۆمارکردن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان بە تەواوی لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی بەشی پەروەردەی زانکۆ ئەهلیەکان  (https://pe-gate.org) ئەنجام دەدرێت.

    https://student.pe-gate.org/portal/