فۆڕمی ھەڵبژاردنی داواکاری بۆ زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی عێراق راگەیەندرا

ناوخۆ
  • 31-10-2022, 19:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خستنەرووی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٢ ڕاگەیاند.
     وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ھاتوە، رایگەیاندوە"پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی سنووردارە بە چوار بژاردە بۆ کەناڵی گشتی و دوو بژاردە بۆ کەناڵی تایبەت، و لە ڕێگەی پۆرتاڵی فەرمانگەی فێرکردنی زانکۆی تایبەتەوەیە (www.pe-gate.org).
     لەبەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتوە ئەو خوێندکارانەی کە پشتڕاستکراونەتەوە و چەسپاندنی داتاکانیان تەواوکردووە، دەتوانن پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیان ئاراستە بکەن لەو بەشانەی کە ئارەزووی پێشکەشکردنی داواکارییان بۆ دەکەن. ھەروەھا ئەو خوێندکارانەی کە پڕکردنەوەی داتاکانیان تەواو نەکردووە دەتوانن تەواوبکەن و دواتر دەستبکەن بە پێشکەشکردنی داواکاری لە زانکۆ و کۆلێژە ئەهلییەکان .