حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێک لەدیالە ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 5-11-2022, 13:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی دەسپێشخەری لە پارێزگای دیالە.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی تاڵب موسەوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕ بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی عین لیلای کۆن کە بەمۆڵگەی داعشەکان دادەنرێت ئەویش بەپێی زانیاریەکانی هەواڵگری.
    وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکە لەدوو ڕێگای سەرەکیەوە ئەنجام دەدرێت کە یەکەمیان لیوای 23ی حەشد وڕێگای دووەمیش لیوای 62 ی حەشد ئەنجامی دەدات.
    ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆپەراسیۆنەکە ڕێ لە داعشەکان دەگرێت کە ئەوشوێنانە بکەنە مۆڵگەی خۆیان.