سوپا و حەشد ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی بەرفراوانی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 8-09-2022, 19:01
  • +A -A

    دیالە - INA - سائیر هادی
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەشدی شەعبی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی بەرفراوانی لە پارێزگای دیالە بۆ ڕاوکردنی پاشماوەی چەتەکانی تیرۆریستی داعش ڕاگەیاند.
     تاڵیب موسەوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرتی دیالە لە حەشدی شەعبی ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هێزەکانی حەشدی شەعبی ، بە بەشداری سوپا، لە چوار میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ ئاسایشکردنی ناوچەی نێوان باسی و بەنی وەیس و ناوچەی نێوان نەفت خانە لە قەزای خانەقین کە پێی دەوترێت ناوچەی وادی، سەلاب بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعش و وێرانکردنی حەشارگەکانی.
      ناوبراو ئەویش وت : "ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەدا دێت کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی بەرپرسیارێتی چارەنووسساز و نەدانی هیچ دەرفەتێک بە تیرۆریستان بۆ ئەوەی زیارەتکارانی ئیمام حسێن سڵاوی خوای لەسەر بێت بکەنە ئامانج،".