هەواڵگری سەربازی:لە چوار پارێزگا 17 داواكراو دەستگیركران

ئەمنی
  • 3-11-2022, 19:12
  • +A -A

     بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی ١٧ داواكراوی ڕاگەیاند، لەنێویاندا ئەوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر و دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە چوار پارێزگا.
    بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە راگەیندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: "بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، بۆسەیەكیان ە پارێزگاكانی (میسان، نەینەوا، ئەنبار و بەسرە) دانرا، كە لە ئەنجامدا دەستگیركردنی (٤) تیرۆریست بە پێی بڕگەكانی مادەی (٤ تیرۆر) و (١٣) تۆمەتبار بە ماددەی یاسایی جیاواز، و ئەوانیش لەسەر زەمینە و لەسەر زەوی ڕادەستی لایەنی داواكار كران.
    و ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی توانیان دەست بەسەر كەرەستە و چەكی بێ مۆڵەتدا بگرن، لەوانە (17) تفەنگی كڵاشینكۆف، (4) جۆری جیاوازی دەمانچە، (4) تفەنگی قەناس بەدەستی ڕاوكردن، دۆشكەیەكی بی كەی سی، تفەنگێكی M16، یەك تفەنگی جی سی دروستكراوی ئێران، و (٦٨١) فیشەكی كالیبەر ٧.٦٢.ملم، (١٢٥) گوللەی ٥.٥٦ ملم، (٦) نارنجۆكی هێرشبەر، (١٥) جۆری ئەی كەی، و (٨) جۆری ئێم ١٦ لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكانی سەرەوە، و بەپێی ئەو كۆنتێكستە كە لە بنەڕەتدا كارپێكراو بوون مامەڵەیان لەگەڵ دەكرا.