میسان.. دەستگیرکردنی 34 داواکراو بە تۆمەتی جۆراوجۆر و دەستبەسەرداگرتنی چەکەکانتان

ئەمنی
  • 17-06-2022, 19:35
  • +A -A

    میسان / INA 
    ئەمرۆ ھەینی ، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان،دەستگیرکردنی (34) داواکراوی لە دۆسیەی تاوانکاری و پێشێلکاری یاسایی جۆراوجۆر ئاشکراکرد کە ، لەنێویاندا تۆمەتباری تیرۆرکردن ھەیە ، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی چەکی راگەیاند.
     فەرماندەیی پۆلیس لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، تیایدا ھایوە کە 34 تۆمەتبار بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراون، لەنێویاندا تۆمەتی تیرۆر ھەیە ئاماژەی بەوەشكردووە "دەست بەسەر 11 كڵاشینكۆف و دوو تفەنگی ڕاوكردن و چەكی بی کەی سی و تفەنگێکی GC دا گیراوە.
     ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتوە کە دەستگیركردنی داواكراوان و دەستبەسەرداگرتنی چەک و کەل و پەلەکان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە میانی كارە ئەمنیەكاندا روویداوە كە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی لێكۆڵینەوە ئەنجامدراون.
    ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژە بە "گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژی هەموو تۆمەتبارەکان کردەوە .