سودانی و سەید حەکیم جەختیان لەگرنگی پشتیوانیکردنی حکومەت کردەوە لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە

سیاسی
  • 1-11-2022, 21:14
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عەممار حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانیکردن لەحکومەت لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە کردەوە.
    سەید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بڵاوبوویەوە ڕایگەیاند، کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند، "پیرۆزبایمان لە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی کرد بە بۆنەی متمانە پێکردنی حکومەتەکەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاژەی بەوەدا کە " ئێمە دوا پێشهاتەکانی کاروباری سیاسی عێراق و ناوچەکە و ڕێگاکانی تەرخانکردنی کاری حکومەتمان بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی باسکرد بۆ ئەوەی ببێتە باشترین حکومەتی خزمەتی نیشتمانی".
    "گوێمان لە ئەولەویەتی سەرۆکی حکومەت و هەنگاوە پراکتیکییەکانی ئەم دوو دۆسیەیە گرت" و ئاماژەی بەوەدا کە " ئێمە جەختمان لە گرنگی و پشتیوانیکردنی ئەم حکومەتە کردەوە لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە، "چاکسازی بەرپرسیاریەتییەکی هاوسۆزییە بۆ هەمووان، بەتایبەتی ئەو هێزانەی بەشدارن لە حکومەتدا".
    هەروەها جەختیشمان کردەوە لەسەر پێدانی ئەولەویەتی بە دۆسیەی دژە گەندەڵی و دوودڵیمان لە بەپێی شێوازی یاسایی و دەستووری و پشتگیریکردنی دامەزراوەکانی سەرپەرشتیار، جەختیشیکردەوە" پێویستی وەبەرهێنانی دارایی بۆ باشکردنی واقیعی ئابووری و کۆمەڵایەتی و وە سەرچاوەی داهات هەمەجۆر دەکات.
    سەیدحەکیم داوای لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان کرد کە بەردەوام بن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییەکان بۆ لێدانی تیرۆر و بەردەوامبوون و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان لە بەردەوامی بەرژەوەندی نەتەوەیی و سەروەری