سەرۆک کۆمار:کۆنگرەی بەغدا ڕۆڵی دەبێت لەکەمکردنەوەی بارگرژی وقەیرانەکانی ناوچەکە

سیاسی
  • 26-08-2021, 18:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ناوچەکە پێویستی بەسیستەمێکی نوێی کارکردنە لەسەر بنەمای پاراستنی یٔاسایشی ھاوبەش و پەیوەندی یٔابووری، پاراستنی یٔاسایشی عێراقیش بنەمایەکی گرنگی ھێنانەدی یٔەو یٔامانجەیە.


    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ رایگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لەدیدارێکی فراواندا لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیاکاری عەرەبی و بیانی لەبەغدا رایگەیاند، عێراق وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، بۆیە پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی لەگەڵ ھەمووان و پێگە جوگرافیاکەی وای کردووە عێراق رۆڵێکی کارا بگیرێت لە ھێناکایەوەی دیالۆگی جددی، ھاوکات ببێتە گۆرەپانێک بۆ کۆکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە".
    یٔاماژەی بۆ یٔەوەشکرد" کە بەردەوامی قەیرانەکان دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی سیستەمی یٔەمنی و هەماهەنگی ھاوبەش، ھەروەھا بەگرنگییەوە باسی لە گەڕانەوەی رۆڵی عێراق کرد لە رێگەی دەوڵەتێکی تواناداری خاوەن سەروەری تەواو وەک بنەمایەکی گرنگ لە پاراستنی یٔاسایش و یٔاشتی ناوچەکە".
    سەرۆک بەرهەم روونیکردەوە "کە عێراق بەدەست قەیران و کارەساتەکانی جەنگ و ستەمکاری و دیکتاتۆریەت و تیرۆر بۆ چەندین دەیە ناڵاندوویەتی، بەھۆی یٔەو کارانەش نەک ھەر عێراق بەڵکو تەواوی ناوچەکە زەرەرمەند بوون، بۆیە یٔێستا کاتی هاتووە یٔەو قۆناغە تێپەرێت و کاری جددی یٔەنجام بدرێت بۆ چەسپاندنی بنەماکانی سەقامگیری ناوچەکە لە رێگەی تیشک خستنە سەر بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان کە گشت ناوچەکە بەیەکەوە ببەستێتەوە". 
    لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆک کۆمار یٔاماژەی بەوەشدا" رۆژی شەممەی داھاتوو کۆنگرەی بەغدا بۆ ھەماھەنگی و هاوبەشی بەرێوەدەچێت، پێمان وایە کۆنگرەکە دەبێتە ھۆکارێکی باش بۆ هاوکاری لەپێناو کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکانی ناوچەکە، ھەروەک چۆن دەبێتە مایەی پشتیوانی لە ھێنانەکایەوەی دیالۆگی بونیاتنەرانە، یٔاماژەی بەوەشکرد بەشداری بەرفراوانی سەرکردەی وڵاتان یٔەو راستییە دەسەلمێنێت کە پاراستنی یٔاسایش و سەقامگیری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بەلای وڵاتان".
    لە بەشێکی دیکەد وتەکانیدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند" پێگەی جوگرافی عێراق لە کۆنەوە وایکردووە شوێنی هاوسەنگی بێت لە ناوچەکەدا، یٔەمڕۆش لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان جەخت لەسەر یٔەوە دەکەینەوە کە یٔەو پێگەیە وای کردووە عێراق ببێتە گۆرەپانێک بۆ دیالۆگ و بەیەکگەشتن و کۆکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە".
    سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە"کە کاتی یٔەوە هاتووە کە دوای دەیان ساڵ لە ناکۆکی و قەیرانەکانی ناوچەکە کە بووە هۆی رووخانی سیستەمی یٔاسایش و هاوکارییەکان، یٔەمڕۆ ناوچەکە پێویستی بەسیستەمێکی نوێی کارکردنە لەسەر بنەمای پاراستنی یٔاسایشی ھاوبەش و پەیوەندی یٔابووریی لە نێوان وڵاتان".
    راشیگەیاند" چارەسەری کێشەکانی عیراق چارەسەرێکی عێراقیە و عێراقییەکان سوورن لەسەر یٔەوەی رووەو دەوڵەتێکی توانادار و چاکسازی بنەڕەتی و رووبەڕووبوونەوەی یٔاستەنگە ناوخۆییەکانی وڵات ھەنگاوبنێن، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەوەی یٔامادەکارییەکان بۆ یٔەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بەردەوامە".
    سەرۆک کۆمار جەختی لەوەشکردەوە" کە عێراقێکی یٔارام و سەقامگیری خاوەن سەروەری تەواو و بڕیاری نیشتمانی سەربەخۆی خۆی دەتوانێت ببێتە بنەمایەکی گرنگی چەسپاندنی یٔاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، دوای دەیان ساڵ لە ناکۆکی و قەیرانەکان".
    سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە" کە ناوچەکە و جیهان لە هەموو یٔاستەکاندا گۆڕانکارییەکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە، لە پێش ھەموویان تیرۆر و توندڕەوی و گۆڕانکارییە یٔابوورییەکان و بێکاری گەنجان و گۆڕانی گەشوھەوا، ھەموو یٔەمانەش یٔەوەمان لێدەخوازێت ھاوکار و ھەماھەنگ بین بەیەکەوە بۆ بونیادنان و دامەزراندنی سیستەمێکی کاری ھاوبەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە".
    لە تەوەرێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆک کۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌" لەپێویستی ریشەکێشکردنی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چونکە تیرۆر و گەندەڵی دوو دیوی یەک دراون و تەواوکەری یەکدی و خزمەت بەیەکتر دەکەن و بەردەوامی بە یەکتر دەدەن، دووپاتیشیکردەوە لەگرنگی پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی وەک بنەمایەکی گرنگی ریشەکێشکردنی تیرۆر".
    لەوەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا، سەرۆک بەرهەم رایگەیاند:" کە بەردەوامبوونی قەیرانی سوریا لەبەرژەوەندی کەس نییە، ھەر بۆیە جەختدەکەینەوە کە یٔاسایش و سەقامگیری ناوچەکە نایاتەدی تاوەکو چارەسەری کێشەی سوریا نەکرێت، ھەروەھا یٔاماژەی بە کێشەی گروپە تیرۆریستیەکان و قەیرانی کەمپی ھول کرد کە مەترسی گەورەن بۆ سەر گشت ناوچەکە و جیھان".
    لە کۆتایدا سەرۆک بەرھەم هەڵوێستی عێراقی سەبارەت بە دۆزی فەلەستین روونکردەوە و رایگەیاند، ھەڵوێستی عێراق لەبارەی بەدەستھێنانی مافە رەواکانی گەلی فەلەستین جێگیرە، و پرۆسەی یٔاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نایاتەدی تا یٔەو کاتەی تەواوی مەفە رەواکانی گەلی فەلەستین نەیەتەدی.