کەشناسی عێڕاق ... لەدوو ڕۆژی داهاتوو باران وهەورە بروسکە دەبێت

ناوخۆ
  • 29-10-2022, 12:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە باری کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژی یەکشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست هەوراوی دەبێت ودەرفەتی بارانبارین وبروسکە دەبێت، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت، لەناوچەکانی باکووریش ساف و هەندێک هەوراوی دەبێت پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، هەروەها کەشناسی وتی کە پلەکانی گەرما سبەینێ لەبەغداو ئەنباڕ و کەربەلاوبابل و نەجەف 33پلەی سیلیزی دەبێت و لەدهۆکیش 27 و هەولێر 29ومیسان وبەسڕە37 دەبێت.
    هەروەها وتی کە ڕۆژی دووشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف وهەوراوی دەبێت و سووکە بارانیش دەبێت وپاش نیوەڕۆش ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت،لەناوچەکانی باشووریش هەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبێت.
    وتیشی کە ڕۆژی سێشەممە لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باکوور ساف و هەوراویش دەبێت ، لەباشوریش هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبێت.
    وتیشی کە ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک هەوراوی دەبێت ولەناوچەکانی باکووریش هەوراوی وسووکە باران دەبێت، لەناوچەی باشووریش هەور و سووکەباران دەبێت بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات ، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت.