کازمی ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای گێڕانەوەی ئەوانەی کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندراوەتەوە دەڕاستێنێت

ئەمنی
  • 25-10-2022, 13:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای گێڕانەوەی ئەوانەی گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە ڕاستاند.
    لەو نووسراوەی کە لەنووسینگەی سەرۆک وەزیران دەرچووە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت هاتووە کە بەئاماژەبۆفەرمانی دیوانی 41ی ساڵی 2022 کەلەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕانماییکراوە/ فەرمانگەی کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و لێژنەکانی سەربەژمارەی نووسراو ش،ز،ل،ت، فەرمانی دیوانی 27633 لەساڵی 2022/27/7.
    هەروەها وتی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی فەرمانیدا بەڕاستاندنی ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای گێڕانەوەی ئەوانەی کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە، جگە لەوەش پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەربازی وئەمنی هەماهەنگی بکەن لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی پارە بۆ مووچەی گەڕاوەکان دابینبکرێت لە بوودجەی گشتیدا.