بەرگری شارستانی ئاگرەکەی بازاری شۆرجەی بەغدا کۆنترۆڵکرد

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 20:11
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئاگرێک لە بازاڕی شۆرجە لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتەوە.
    بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە"تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرێکیان کۆنترۆڵکرد، کە لەناو ژمارەیەک دووکانی بازرگانی زیادەرۆ کەوتبویەوە،کە لە پانێڵی ساندویج دروستکرابوو ، کە بە پانێڵی خێرای سووتێنەر و بە پێشێلکردنی ڕێنمایی سەلامەتی دادەنرێت ، کە شوێنی ئاگرەکە ناسراوەبە بازاڕی بازرگانی شورجە لە ناوەندی شاری بەغدا. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "تیمەکانی بەرگری شارستانی لە چوار لاوە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن .
    ھاوکات دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لێکۆڵینەوە لەھۆکاری ئاگرەکە دەستیپێکردوە ، و بەھۆی ئاگرەکەشەوە ھیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە .