ئاگرێک لەبازارێکی شۆرجە لە بەغدا کەوتەوە

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 19:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە ژمارەیەک دوکانی بازرگانی لە بازاڕی شورجەدا کەوتەوە .
     بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە"تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەکەن كە لەناو ژمارەیەك دوكانی بەسەرپێچی درووستکراو (تجاوز) لە بازاڕی ئەلشۆرجە لە ناوەڕاستی بەغدا كەوتەوە.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نەبووەتەوە و ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.